زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەر مۆركرد

زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەر مۆركرد
ئەمرۆ شەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەولەتی سێ یاریزانی لیبی گەیشتنە شاری هەولێر بەمەبەستی پەیوەندیكردن بە یانەی زاخۆ، دوای مۆركردنی گرێبەست بەشێوەیەكی فەرمی.
هەریەكە لە یاریزانان (عەبدولسلام فیتوری، موهەند بو عجیلە، سالم مەسلاتی) پەیوەندی بە یانەی زاخۆ دەكەن.
موهەند بو عجیلە لە یانەی هیلال-ی لیبی یاری دەكات و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات.
عەبدولسەلام فیتوری یاریزانی هەڵبژاردەی لیبیا و یانەی ئەهلی بەنغازی لیبی لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات.
سالم مەسلاتی لە هێڵی هێرشبەر یاری دەكات و لە ریزی یانەی رەمسای ئوردنی یاری دەكرد، بەڵام گرێبەستەكەی بە رەزامەندی هەردوو لا هەڵوەشرایەوە.
جێگەی باسە ئەگەر ئەم سێ یاریزانە بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی زاخۆ بكەن، ژمارەی یاریزانە لیبیەكان لە خولی عێراق بۆ 7 یاریزان بەرز دەبێتەوە.
ئەوەیش هەریەكە لە یاریزانان (عەبدولهادی زەقلام، عەلی شەریف) لە یانەی مینا و (ئیبراهیم جارح) لە یانەی كەرخ و ( فەرج عەبدولحەفیز) لە یانەی كارەبا.
رێبین رەمزی
Top