خولی نایابی كوردستان ئەنجام دەدرێت

خولی نایابی كوردستان ئەنجام دەدرێت
رۆژی شەممە لە بارەگای خۆیدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئەندامانی یەكێتیەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا و چەند بڕیارێكی گرنگیان دا، كە تیاییدا بەفەرمی ئاگاداری سەرجەم یانە پلە نایابەكانی كوردستان كردووە بۆ بەشداریكردن لە خولی نایابی كوردستان رۆژی شەممە ( 2015/11/28) دوا مۆلەت دەبێت.
بۆیە لە رۆژی پێنچشەممە ( 26/11/2015) پێویستە یانەكان نووسراوی فەرمی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان یان نوێنەرانی یەكێتیەكە لە شارەكانی كوردستان بكەن بە بەشداریكردن یاخود بەشدارینەكردن و ئەو یانانەی ئامادەی بەشداری خولی نایابی كوردستان وەرزی 2015-2016 نابن تووشی سزای قورس دەبن بەمشێوەیە:
1- دابەزینی یانەكە بۆ خولی پلە یەكی كوردستان بۆ وەرزی 2016-2017.
2- ئازادكردنی سەرجەم یاریزانانی یانەكە بە بێ دەستبەرداربوون.
3- هەر یانەیەك دوای ئەنجامدانی یارییەكانی خولی كوردستان پاشەكشە بكات ئەوە دوو پلە دادەبەزێت بۆ وەرزی 2016-2017.
4- دوای دیاریكردنی ژمارەی یانە بەشداربووەكانی خولی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی هونەری بۆ یانەكان ئەنجام دەدرێت بەسەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولەكە و ئەنجامدانی تیروپشك.
رێبین رەمزی
Top