دهۆك گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی لاو مۆركرد
ئەم گرێبەستە لەسەر داوای راهێنەر نوێیەكی یانەی دهۆك ئاشتی مستەفا بوو.
عەبدولكەریم سائیر ئاستێكی بەرزی لەگەڵ تیپی لاوانی پێشمەرگەی هەولێر پێشكەش كرد بووە جێگەی سەرنجی زۆربەی یانەكان.
جێگەی باسە ئەم یاریزانە خەڵكی سەعدییە سەر بە خانقینە.
چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق و جامی عێراق لەگەڵ یانەی دهۆك بەشداری بكات.
رێبین رەمزی
