چارەنووسی خولەكانی كوردستان نادیارە
سەرەتا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و ئەندامانی یەكێتیەكە گفتوگۆیان لەگەڵ یانە بەشداربووەكانی خولی نایابی كوردستان ئەنجامدا دوای گۆرینەوەی راوبۆچوون، لە كۆی 14 یانە خولەكە 7 یانە ئامادەیی خۆیان لەسەر بەرێوەچوونی خولەكە نیشان دا و 7 یانەش ئامادە نەبوون لە خولی نایابی كوردستان بەشدار بێت.
یانە بەشداربووەكانیش بریتین لە ( دهۆك، زاخۆ، گارە، زێرەڤانی، ئارارات، برایەتی، نەورۆز) و هەریەكە لە یانەكانی ( هەولێر، سلێمانی، كەركووك، پێشمەرگەی هەولێر، سۆلاڤ، شێروانە، هەندرێن).
دواتر یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا، كە نووسراوێك ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكات سەبارەت بە وەرگرتنی راوبۆچوونی حكوومەت لە بەرێوەچوونی خولەكە دواتر لە كۆبوونەوەی هەفتانەی یەكێتیە بەفەرمی بڕیاری خۆی لەسەر بابەتەكە دەدات.
لە هەمان كاتدا كۆبوونەوەی نوێنەری یانە بەشداربووەكانی خولی پلە یەكی كوردستان و یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئەنجامدرا، كە تیاییدا 7 یانە رەزامەندی خۆی لەسەر بەشداریكردنی خولەكە دا ئەویش هەریەكە لە یانەكانی ( پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ، ئاشتی، خاك، سەورە، گازی باكوور، ئاكرێ) و 9 یانە ئامادەنەبوو بەشداری لە خولەكە بكەن ئەوەیش هەریەكە لە یانەكانی ( بروسك، كۆیە، سێمێڵ، دەربندیخان، سۆران، هەڵەبجەی شەهید، شەهیدان، هەڵۆ، ئاڵتون كۆپری).
بەڵام یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەسەر بەرێوەچوونی خولەكە بڕیاری كۆتایی نەداوە.
رێبین رەمزی
