زانكۆی جیهان بووە پاڵەوانی خولی پلە یەكی كوردستان
لەم یارییەدا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و جێگر و سكرتێر و ئەندامانی یەكێتیەكە ئامادەبوون.
لە یارییەكی ئاست بەرزدا كچانی زانكۆی جیهان توانی یارییەكە لەبەرژوەندی خۆیان تەواو بكەن بە ئەنجامی (4-2) گۆڵ، گۆڵەكانی كچانی زانكۆی جیهان لە رێگەی یاریزانان (گولستان تەحسین دوو گۆڵ، شۆخاننورەدین، لاڤان عومەر) تۆمار كرا و گۆڵەكانی كچانی شەهیدان لە رێگەی یاریزانان (جوانە عەلی، ئیمان بارزان) تۆمار كرا.
دوای تەواوبوونی یارییەكە مەراسیمی دابەشكردنی خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكان و دەستەی ناوبژیوانانی یارییەكە دابەش كرا.
جێگەی باسە هەردوو یانەی كچانی زانكۆی جیهان و كچانی شەهیدان سەركەوتن بۆ خولی نایابی فۆتسالی كچانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزیفۆتۆ: سانی ناصیح
