سلێمانی خەونی کردە راستی ئەمشەو رووبەرووی ئەھلی میسری دەبێتەوە
لەقۆناغی ھەشتی پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی بیست وحەوت بۆ تۆپی سەرمێز،دوێنێ شەو یانەی سلێمانی رووبەرووی یانەی عەرەبی قەتەڕی بووەوە،یارییەکە مێژووی و ھەستیار و ترسناک بوو بۆ یانەی سلێمانی،بەڵام مەحاڵیش نەبوو،چونکە لەگەڵ ھەستیاری وترس ودڵەراوکێی یاریزانان و شاندەکە و لەھەمانکاتدا دەست لەسەر دڵ و سوور ھەڵگەرانی رووخسارمان وبەرزبوونەوە ونزم بوونەوەی شەکرەکەی سەرۆک شاند و بەدەست ھێنانی سەرکەوتن و نووسینەوەی مێژووێکی کەم وێنە بۆ گەلەکەمان ھەمووی لەسەر مێزی یارییەکە دەبیندرا،بەڵام ئومێدێک و ھەستێکی خۆشی سەرکەوتن بەدیدەکرا بەڵام شاراوە بوو،تا گەیشتە دەست پێکردنی یەکەمین رووبەرووبونەوە،ئەو کات کاپتن واھێنەر ویاریزانی سلێمانی سەیفەدین فەتاح لەگەڵ یاریزانی عەرەبی قەتەڕی پیشەگەری بەلژیکی وھەڵگری رەگەزنامەی قەتەڕی (جێڕمی)، سەیفەدین فەتاح تەنھا بۆ یەک خولەک دەرفەتی پێنەداو بەموستەحەقی بە ئەنجامی (٣-٠) لێبردەوە.
لەیاری دووەم یاریزانی سلێمانی پیشەگەری میسری ئەحمەد نەدیم رووبەرووی یاریزانی قەتەڕی پیشەگەری چینی زینگ بوەوە،ئەحمەد نەدیم پاش ھیلاکیەکی زۆر بە ئەنجامی (٣-١) دۆڕا،ئینجا حسێن عومەر یاری سێیەمی بۆ سلێمانی ئەنجامدا کاتێک رووبەرووی یاریزانی عەربی قەتەڕی ئەحمەد بوەوە،حسێن عومەر ژیرانە وشێرانە بە ئەنجامی (٣-٠) سەرکەوت،یاری چوارەم بوو بە یاری یەکلاکەرەوە بۆ یانەی سلێمانی کاتێک ئەحمەد نەدیم رووبەرووی بەلژیکی جێرمی بوەوە ئەحمەد بەئاستێکی بەرز توانی بە ئەنجامی (٣-٠) یارییەکە بباتەوە خەونەکە بۆ کوردستان ویانەی سلێمانی بێنێتە دی.
ئەنجامی یارییەکانی قۆناغی ھەشت بەم شێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی پیاوان
ئەھلی میسری × سارای بەحرێنی (٣-٠).
ئیتحادی سعودی × سەدی قەتەڕی (٣-١).
نەێری ئیماراتی × خلودی سعودی (٣-٠).
سلێمانی کوردستانی عێراق× عەرەبی قەتەڕی (٣-١).
لەسەر ئاستی کچان چوارگۆشەی زێڕین بەم شێوەیە بوو.
ئەھلی میسری× نەدوە قەماتییەی لوبنانی (٣-٢).
زەمالیکی میسری × ئەتلەتیک بودواوی جەزائیری (٣-٢).
یارییەکانی ئەمڕۆی چوار گۆشەی زێڕینی پیاوان بەم شێوەیە
سلێمانی کوردستانی عێراق× ئەھلی میسری کاتژمێر(٧) ی شەو.
ئیتحادی سعودی × نەێری ئیماراتی کاتژمێر(٧) ی شەو.
یاری کۆتایی و دەست نیشانکردنی سێیەم وچوارەم لەسەر ئاستی کچان بەم شێوەیە.
نەدوە قەماتییەی لوبنانی ×ئەتلەتیک بودواوی جەزائیری لەسەر دەست نیشانکردنی پلەی سێیەم وچوارەم.. کاتژمێر (٥) ی ئێوارە.
ئەھلی میسری × زەمالیکی میسری بۆ دەست نیشانکردنی پاڵەوان...کاتژمێر (٥) ئێوارە.
یاری کۆتایی پیاوان وکۆتایی پاڵەوانیەتییەکە
سبەی شەممە رێکەوتی ١٤-١١-٢٠١٥ کاتژمێر (٤) ئێوارەش یاری دەست نیشانکردنی پلەی سێەم وسێ یەمی دووبارە و یاری کۆتایی پیاوان بەرێوە دەچێت.
