نیازمحەمەد ھیوای ماوە
ھەرچەندە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی ناوی نیاز محەمەدی یاریزانی ھێلی بەرگری لە لیستی ئەو یاریزانانە بانگەشت کردبوو بۆ ئەوەی لە دواین یاری ھەڵبژاردەی عێراق ئامادە بێت بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی پاوڵاتنی سەرکەوتن بۆ مۆندیاڵ، بەڵام ئەمجارەش ھەڵبژاردەکە بێ یاریزانانی کورد بوو، نیاز محەمەدیش بانگەشت نەکراوە بەڵام یاریزانی ناوبراو متمانەی بەخۆی ھەیە کە بانگەشتی دەکەنەوە، لەم بارەشەوە نیاز محەمەد راگەیاند گوتی: سەرەتا ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق ناوی ٤٢ یاریزانی بۆدواین یاری ئاشکرا کردبوو منیش یەکێک بووم لەم یاریزانانەی بانەگەشت کرابوو، بەڵام دوای ئەوەی ناوی ٢٣ یاریزانی ئاشکرا کرد منیش لەم لیستە ناوم تێدا نەبوو بۆیە گەشتم نەکردوە لەگەڵ ھەڵبژاردەی ناوبراو ، گوتیشی" بۆ یارییەکانی داھاتوو متمانەی تەواوم بە خۆم ھەیە کە ناوم لە ریزی یاریزانانی تری ھەڵبژاردەکەدا دەبێت، لە بارەی پێدانی بەلێنیش لەلایەن ستافی ڕاھێنەرانی ھەڵبژاردەکە بۆ ئەوەی لە یاری داھاتوو بەشدار بێت نیاز گوتی" ھیچ بەلێنکم لە دەستەی ڕاھێنەران وەرنەگرتووە بۆ ئەوەی من ببەن، بەڵام من ناوم لە لیستەکەیە و دڵنیاشم بۆ یارییەکانی تر بانگەشتم دەکەنەوە و دەبمە یەکێک لە یاریزانانی ھەڵبژاردەکە توانایی ئەوەشم ھەیە درێسی ھەڵبژاردە کە بپۆشم و بتوانم ئاستی ڕاستەقینە پێشکەش بکەم لە پاڵ یاریزانانی تری بانگەشتکراو، من بەردەوام دەبم لەسەر گرنگیدان بە تواناکانی خۆم و بەرەوو پێشبردنی ئاستی خۆم بۆ ئەوەی ئەوان زیاتر گرنگی بەتوانای من بدەم و بانگەشتم بکەن، تاکو ئێستاش ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە ھیچ پەیوەندەیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ من ئەنجام نەداوە، ھەوڵیش دەدەم بەردەوامبم لەم ئاستەم لەگەڵ یانەی وەرزشی ھەولێر لە خولی نایابی عێراقی ھیچ گرفتێکیشم نییە لە ریزی یانەکە.
