جامی عێراق دەستی پێكرد

جامی عێراق دەستی پێكرد
ئەمرۆ سێشەممە دوای راوستانی بۆ ماوەی 13 ساڵ، جامی عێراق دەستی پێكردەوە بە ئەنجامدانی یارییەكانی قۆناغی 32 كاتێك لە شاری بەغداد هەردوو زەورا و دفاع مەدەنی رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییەدا یانەی زەورا توانی بە ئەنجامی (2-0) گۆڵ یارییەكە بباتەوە و بگاتە قۆناغی 16، لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە یارییەكانی تر ئەنجام دەدرێت، كە خشتەی یارییەكانیش بەمشێوەیە:
رۆژی چوارشەممە
دیالی - گارە
سەماوە - قاسم
كوفە - ئەمانە بەغداد
حوسێن - مینا
رۆژی پێنجشەممە
كەرخ - هەولێر
نەفت - شەهربان
سەلیخ - كەربەلا
و ئەم یارییانەش هەڵوەشایەوە بەهۆی كشانەی هەشت یانە ( زاخۆ، شورتە، تەڵەبە، نەجەف، حدود، نەفتی ناوەڕاست، سەناعە، كارەبا) یارییەكانیش بریتین لە:
بەلەد - زاخۆ، نەفتی جنوب - تەڵەبە، سەناعە - سەحە، قوە جویە - نەفتی میسان، جەیش نەجەف، نەفتی ناوەڕاست - حدود، دهۆك - كارەبا، خەتوت - شورتە.
یارییەكان كاتژمێر 1:30 خولەكی دوای نێوەرو ئەنجام دەدرێت و لە كاتی یەكسانبوون یارییەكان دەچێتە دوو گێمی زیادكراو ئەگەر هەر یەكسانبوون ئەوە دەچێتە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا.
رێبین رەمزی
Top