ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتالیا ئاماژەیان بۆئەوەكردوە كارلۆ ئەنچلۆتی بەرێوەبەری هونەری پێشووی یانەی ریال مەدرید نزیكبۆتەوە لە بەئەستۆگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی بایرەن میونشن بۆ شوێن گرتنەوەی پیپ گواردیۆلا كە بەسەرجەم مەرجەكانی گواستنەوەی رازی بووە بۆ ریزەكانی یانەی مانچستەر ستی لەسەرەتای وەرزی داهاتوو. لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی ئیكسپرێسی بەریتانی روونیكردۆتەوە ئەنچلۆتی لەگەڵ بەرپرسانی بایرەن میونشن گەیشتۆتە رێكەوتن بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانە باڤاریەكە بۆ ماوەی دوو وەرز لەسەرەتای وەرزی داهاتوو. ئەمەش لەكاتێكدایە سەرجەم ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكانی جیهان ئاماژەیان بۆئەوەكردوە گواردیۆلای تەمەن 44ساڵ لەگەڵ كارگێڕی یانەی مانچستەر سیتی گەیشتۆتە رێكەوتن بۆ بەڕێوەبردنی ئەركی راهێنەرایەتی سكای بلوز لەشوێنی راهێنەری چیلی مانویل پلیگرینی، هەرچەندە یانەی بایرەن لەرێگەی پیكنباوەر زۆر هەوڵی دا بۆندی ڕاهێنەر گواردیۆلا نوێبكاتەوە، بەڵام سەركەوتوو نە بوو، بۆیە هاوینی داهاتوو دوا كاتە بۆ گواردیۆلا لەرابەرایەتی كردنی بایرەن لەقەلای ئەلیانز ئەرینا. لەلایەكی ترەوە لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ئەنچلۆتی بەڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی راگەیاندوە دەمەوێت جارێكی تر بگەرێمەوە خولی ئینگلیزی، چونكە پریمەر لیگ ژینگەیەكی نموونەییە لەیاری تۆپی پێ، لەوكاتەی لەیەكەم تاقی كردنەوەم پریمەرلیگم جێ هێشت بەو هیوایە بە رۆیشتم شارەزایی زیاتر كۆبكەمەوە وهیچ زمانێكی تر بەباشی نازانم وەك ئاماژەیەك بۆ زمانی ئەڵمانی.