پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی ئاسیا ئاشكرابوون

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی ئاسیا ئاشكرابوون
یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا سێ یاریزانی عەرەبی دەست نیشانكردوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بۆ ساڵی 2014 كە بریتین لە هەریەك لە ناسر شەمرانی یاریزانی هەڵبژاردەی سعودیە و یانەی هیلال و ئیسماعیل ئەحمەد یاریزانی هەڵبژاردەی ئیمارات و یانەی عەین و خەلفان ئیبراهیم یاریزانی هەڵبژاردەی قەتەر و یانەی سەد .....ئەمەو وابڕیارە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا لە شاری مانیلای پایتەختی فلیپین لەچوارچێوەی ئاهەنگی یادكردنەوەی شەست ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی تۆپی پێی ئاسا لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت....لەمباریەوە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە هۆكاری پاڵاوتنی شەمرانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئاستێكی بەرزی لە خولی سعودیە پێشكەش كردوە لەو پێنج وەرزی یاریكردووە، هەروەها رۆڵی لە گەیشتنی تیپەكەی بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بۆ وەرزی ئەمساڵ .....دەربارەی پاڵاوتنی ئیسماعیل ئەحمەدیش بەهۆی ئەو رۆڵەی بینیویەتی لەگەڵ یانەی عەین بۆ گەیشتن بۆ یاری پێش كۆتایی خولی یانەكانی ئاسیا .
Top