گواردیۆلا ، یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەکاتە ئامانج
بەرنامەی پۆنتۆ پیلۆتای بەناوبانگی ئیسپانی ، بڵاویکردۆتەوە کە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری داهاتووی یانەی بایرن میونخ پەیوەندی بە ئۆزێلەوە کردووە بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئەو یاریزانە ئەڵمانییە بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی یانەکەی.
هەروەها ئەو بەرنامە ئیسپانییە ئاشکرای کردووە کە براکەی پیپ گواردیۆلا کار دەکات وەک بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆزێل بۆ ئەوەی کار ئاسانی بکات بۆ گواستنەوەی ئۆزێل بۆ یانەی بایرن میونخ و گەڕانەوە بۆ خولی ئەڵمانی.
خەندان
