هاندەرانی ریاڵ بۆ پیپی : میسی بکوژە
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە کە لە یاری رابردووی یانەی ریاڵ مەدریدا کاتێک بەرامبەر بە یانەی ڕایۆ ڤالیکانۆ یارییان کردلە خولی ئیسپانیدا ، هاندەرانی ریاڵ مەدرید بە دروشمێک هاوریان دەکرد بۆ پیپی کە لیۆنیل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرسلۆنە بکوژێت لە یاری کلاسیکۆی داهاتوودا.
هاندەران لەسەر لافیتە نوسیبویان " میسی بکوژە پیپی ، میسی بکوژە پیپی".
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ئەم کاردانەوەیەی هاندەران لە دوای ئەوە دێت کە کەناڵێکی کەتەلۆنی ، یاریزانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بە ئاژەڵ و دڕندە ناو برد لە یارییەکاندا ، بە تایبەتی هێرشی کردە سەر پیپی.
خەندان
