نیمار بە فەرمی بۆتە یاریزانی بەرشلۆنە

نیمار بە فەرمی بۆتە یاریزانی بەرشلۆنە
یەکێک لە ئەندامانی IESE ، ئەندامی لیژنەی کۆمپانیاکانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین ، بەناوی جۆمی لوپێز ، ئاشکرای کردووە کە نیمار بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشلۆەندا ئەنجامداوە.

ئەو ئەندامە کە یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە لە یانەی ئالچی و هەروەها یەکێکە لەو کەسانەی کە ڕقی لە یانەی بەرشلۆنەیە ، ئاشکرای کردووە کە نیمار بەرشلۆنەییەو لە هاویندا دەگاتە کامپ نوو.

ئەو ئەندامە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی "Radio4” لە بەرنامەیەکدا دەڵێت : یەکێک لە ئەندامی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە پێی ڕاگەیاندم کە نیمار بە شیوەیەکی فەرمی گریبەستی لەگەڵ بەرشلۆنە ئیمزا کردووە ، بەڵام ئەو ئەندامەی یانەی بەرشلۆنە پێی ڕاگەیاندم کە ناوی نەهێنم.



خەندان
Top