پێنچ هۆکار ، کە پشتگیری زێدان دەکات بۆ ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو

پێنچ هۆکار ، کە پشتگیری زێدان دەکات بۆ ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو
زینەدین زێدانی بەڕیوەبەری وەرزشی ئێستای یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، دەیەوێت ببێتە ڕاهێنەری تیپی لاوانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە وەرزی داهاتودا و هاندەرانی ریاڵ مەدریدیش هیوایان وایە ئەو کارە ڕووبدات.

پێنچ هۆکار هەن بۆ ئەوەی پشتگیری زێدان بکەن ببێتە ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو لە داهاتوودا ئەوانیش :

-پشپۆڕییەکی زۆری هەیە لە یاری تۆپی پێدا و یاریزانیکی پیشەگەرو ناسراو بووە لە هەردوو یانەی ریاڵ مدرید ویوڤانتۆس هەروەها لە مێژووی تۆپی پێدا.

-کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و بەردەوام یاریزانەکان وەک کەسایەتییەکی گەورە سێریان کردووە.

-پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدا و هەروەها هاندەرانی یانەکەش.

-توانی سەرپەرشتیکردنی تیپی هەیە و دەتوانێت ببێتە ڕاهێنەرێکی سەرکەتوو.

-بەسە بۆ ئەوەی زینەدین زێدان ڕاهێنەرت بێت و سەرجەم تواناکانت سەرف بکەیت بۆ ئەوەی وەک یاریزانیکی سەرەکی یاری بکەیت .



خەندان
Top