لە خولی بژاردەی عێراقی: كوڕانی قەڵاو منارەی پایتەخت لە بەغدا زەوریان لە زەوی دا، ئەمرۆش سلێمانی میوانداری كەربەلادەكات
لە میانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی رۆژی پێنج شەمەی ڕابردوو لەسەر یاریگای شەعب بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاندەرانی یانەی زەورا، یانەی هەولێر ڕووبەرووی یانەی زەورا بووە لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێش كەش بكەن لەبەردەم ئەم هەموو هاندەرانەی یانەی میوان بووە، لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی شایستە لە یارییەكانی خولەكە پێشكەش بكەن وبەدرێژایی یارییەكەگوشاریان خستبووە سەر تۆری ئەحمەدعەلی گۆڵچی یانەی زەورا لە رێگای هەریەك لە یاریزانان ئەمجەدڕازی ولوئەی سەلاح و هەلگورد مەلا محەمەد لەبەرامبەریشدا یانەی زەورا چەندهێرشێكیان بردە سەرگۆڵی هەولێر وجەلال حەسەنیی گۆڵچیش ئازایانە ڕووبەرووی تۆپەكانی زەورا بووە و یراییەكەش بەتاكە گۆلێكی یاریزان ئیڤان بۆكینا كە لەخولەكی 33ی یارییەكە بەلێدانی سور تۆماری كردو یارییەكە بۆبەژەوەندی هەولێر بەكۆتایی هات، لەم یاریشدا ئیڤان بۆكینا رۆلێكی كاریگەری هەبوو لە دوور خستنەوەی دوو تۆپی سەد لەسەد گۆلی یانەی هەولێر، بەم سەركەوتنەش كۆی خاڵەكانی هەولێربۆ19خاڵ بەرز بووە، بریاریشە ئەمرۆ یەك شەمە دوو یاری گرنگ لە هەفتەی 15ی خولی بژاردەی عێراقی بەرێوەبچێت، یانەی سلێمانی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی كەربەلا دەكات لە یارییەكی بەهیز و گرنگدا، یانەی سلێمانیش نیازی تۆڵەكردنەوەی هەیە لەم یارییەدا بۆئەوەی قەڕەبووی شكستی هەفتەی ڕابردوو بكاتەوە لەبەرامبەر یانەی زاخۆ، یانەی سلێمانیش ئامادەكاری باشی كردوە بۆئەم یارییە چارەنووسازە، یانەی كەركوكیش دەچێتە باشور و دەبێتە میوانی یانەی نەفتی باشور لەم یارییەشدا یانەی كەركوك لە ئەركێكی قورس دەبێت و كەركوكیش نایەوێ بە دەست بەتاڵی بێتەوە كەركوك، هەردوو یارییەكەش لە كاتژمێر 30-2پاش نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
