یاریزانێکی پێشوی بەرشلۆنە : ئەگەر گۆڵ لە بەرشلۆنە تۆمار بکەم ئاهەنگ دەگێرم

یاریزانێکی پێشوی بەرشلۆنە : ئەگەر گۆڵ لە بەرشلۆنە تۆمار بکەم ئاهەنگ دەگێرم
بۆیان کرێکیچ-ی یاریزانی پێشوی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و ئێستای یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ، دووپاتی دەکاتەوە ئەگەر بێت و گۆڵ لە یانەکەی پێشوی کە بەرشلۆنەیە تۆمار بکات، ئەوا ئاهەنگی بۆ دەگێڕێت.

بڕیارە ڕۆژی 20 ی ئەم مانگە ، کە دەکاتە ڕۆژی چوار شەممە ، یانەی میلان لە یاریگای سانسیرۆ ڕووبەروی یانەی بەرشلۆنە بێتەوە کاتژمێر 10:45 خولەک بە کاتی هەرێم.

بۆیانی یاریزانی یانەی میلان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاسیۆی RaC1 دەڵێت : ئەگەر هاتوو توانیم بەرامبەر بەرشلۆنە گۆڵ تۆمار بکەم ، ئەوا لەگەڵ هاوڕێکانمدا ئاهەنگ دەگێڕم.

بۆیان وتیشی : دەزانین ماوەیەکی قورس دەبێت کاتێک بەرامبەر بەرشلۆنە یاری دەکەین ، بەڵام ئێمە پارێزگاری لە یانەکەمان دەکەین و ناهێڵین بەرشلۆنە کۆنتڕۆڵییاریگا بکات.


خەندان
Top