لێکۆڵینەوە لە کارتە سورەکەی ئیبراهیمۆڤیچ دەکرێت

لێکۆڵینەوە لە کارتە سورەکەی ئیبراهیمۆڤیچ دەکرێت
بەڕیوەبەری کارەکانی زالاتان ئیبراهیمۆڤیجی سویدی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ، باس لە دوایەمین یاری پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەکات کاتێک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ڕووبەڕوی یانەی ڤالینسیا بوونەوە ، یارییەکەشیان بە سەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

مینۆ ڕایۆلای بەڕیوەبەری کارەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەڵێت : ئەو ناوبژیوانەی ئیبراهیمۆڤیچی دەر کرد لە ساتەکانی کۆتای یارییەکەدا بە کارتی سور ئەوا لە شاشەکانی تەلەفزیۆنەوە چەندین جار دووبارە کراوەتەوە کە شایەنی ئەوە نەبووە کارتی سور وەربگرێت و بڕیارەکەی ناوبژیوان لە جێی خۆیدا نەبووە.

ڕایۆلا وتیشی کە " پاولۆ تاگلیافینتۆ"ی ناوبژیوانی ئیتاڵیپێوسیتە ڕابگیرێت بۆ 4 یاری ، وەک سزایەکچونکە شایەنیەتی.

لەسەر داوای یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ، لیژنەی سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بریاریداوە کە لە 27 ی ئەم مانگەدا لیکۆڵینەوە لە کارتە سورەکەی زالاتان ئیبراهیمۆڤیچ بکات.


خەندان
Top