دیگۆ میلیتۆ لە ماڵەوەیە و سوپاسی هاندەران دەکات

دیگۆ میلیتۆ لە ماڵەوەیە و سوپاسی هاندەران دەکات
پاش ئەوەی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتاڵی لەسەر سایتی خۆی بڵاوی کردەوە کە دیگۆ میلۆتۆ توشی پێکانێکی قورس بووە ، بەوهۆیەوە بۆ ماوەی 6 بۆ 9 مانگ لە یاریگاکان دور دەکەوێتەوە.

لە میانی یارییەکانی خولی یۆرۆلیگدا ، یانەی ئەنتەر میلان ڕووبەڕوی یانەی کلوج دەبێتەوەو لەو یارییەدا میلیتۆبە توندی توشی پێکان دەبێت ودەبرێتە نەخۆشخانە.

دوای ئەوەی پزیشکان پشکنینی بۆ دەکەن ، لە ئێستادا میلیتۆ گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوەو لای خۆشیەوە سوپاسی هاندەرانی یانەکەی دەکات و دەڵیت : من دەگەڕیمەوە بەم نزیکانە بە بەهێز تر لە جاران.



خەندان
Top