ئایا بینیتیز بەردەوام دەبێت لە دانیشاندنی کاپتنی تیپەکەی لەسەر کورسی یەدەگ؟
جۆنتێری لەم وەرزی ئێستادا لە زۆربەی یارییەکاندا بەشداری نەکردووە ئەویش بەهۆی پێکانەکانیەوە هەروەها ڕاهێنەری یانەکەشی لە زۆرینەی یاریەکاندا پشت بە چەند یاریزانێکی لاو دەبەستێت.
جۆنتێری ئامادە بوو لە یاری نێوان یانەکەی و سپارتاک براگ لە یارییەکانی خولی ئەوروپیدا ( یۆرۆلیگ) ، بەڵام ڕاهێنەری ئیسپانی ڕافایل بینیتیز پێی باش بوو لەم یارییەدا جۆن تێری لەسەر کورسی یەدەگ بێت.
لەبارەی دانیشتنەکەی جۆن تێرییەوە ، بینیتیز دەڵێت : جۆن تێری بە هەموو توانایەکیەوە کار دەکات لە یاریگادا ، بەڵام من پێم باشە لە هەندێک یاریدا " گاری کاهێل و برانیسلاف ئیڤانۆڤیچ " یاری بکەن.
هەروەها بینیتیز دەڵێت : جۆنتێری تەمەن 32 ساڵ ، لەماوەی ڕابردوودا توشی پێکان بویەوە دوو بارە ، دەمەوێتپشوو بدات تاکوو بە تەواوی چاک دەبیتەوە.
خەندان
