"کاسیاس باشترین چارەسەرە بۆ بەرشلۆنە"
چیلافێرت لە لێدوانەکەیدا دەڵێت : ئیکەر کاسیاس بە ڕۆشتنی بۆ یانەی بەرشلۆنە ، چارەسەری سەرجەم کێشەکان دەکات ، هەروەها وتیشی کە لە ڕاستیدا کاسیاس کێشەی هەیە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدا و هیوام وایە ڕووبکاتە یانەی بەرشلۆنە.
لەگەڵ ئەوەشدا چیلافێرت بە کارێکی قورسیشی زانی کە کاسیاس ببیتە گۆڵچی یانەی بەرشلۆنە و وتیشی کە هەموومان دەزانین کاسیاس خۆشەویستە لای هاندەرانی ئیسپانیا و پایتەختی ئیسپانیا.
ئەم ووتانەی چیلافێرت لە دوای ئەوە دێت کە ڤیکتۆر ڤاڵدێس بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی بەرشلۆنە جێبهێڵێت
خەندان
