ڕامۆس، بەرپرسە لەو گۆڵەی مانچستەر یونایتید تۆماری کرد لە ڕیاڵ
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ڕاگەیاندنەکان ئاڕاستەی مۆرینۆیان کرد سەبارەت بە گۆڵەکەی لییان تۆمار کرا مۆرینۆ دەڵێت : ڕۆژیک دوای یارییەکە سێری گۆڵەکەمان کردەوە کە لیمان تۆمار کرا ، بەڵام یاریزانیکمان بەرپرسیارە لە تواناکانی بە تاک ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕامۆس.
لە دوای ئەم ووتانەی مۆرینۆ ، سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید ، دانی بەوەدا نا کە بەرپرسیارە لەو گۆڵەیکە لییان تۆمار کرا کە دانی ویڵباک تۆماری کرد .
ڕامۆس دەڵێت : دەبوایە تەرکیزم لای ناوچەی ناوەڕاست بوایە ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە هەڵەیەکی من بوو.
خەندان
