فیرگسۆن ، ڤاڵدێسی بە دڵە
پێشتر ڤاڵدێس لە مانگی ڕابردوودا ، ڕەتی کردەوە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا نوێ بکاتەوەو ڕایگەیاند کە لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا کە ساڵی 2014 یە یانەکەی جێدەهێڵێت ، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ڕایگەیاند کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی بەرشلۆنە جێدەهێڵێت.
ڕۆژنامەی ئیکسپرێسی ئینگلیزی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند کە فیرگسۆن ڤاڵدێسی بە دڵە و دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا ببێتە گۆڵچی یانەی مانچستەر یونایتید.
خەندان
