لە پرێس كۆنفراسێك:12ملیاردینار هاوكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆیانەكانی وەرزشی دابینكرا

لە پرێس كۆنفراسێك:12ملیاردینار هاوكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆیانەكانی وەرزشی دابینكرا
بەرێوەبەری گشتی وەرزش چۆنیەتی كەم كردنەوەی یانەكان وپێدانی پارەی یانەكانی ئاشكرا كرد
كارزان كانەبی
لە هۆڵی هوتێلی دیڤان لە شاری هەولێر دكتۆر شاكر سمۆ بەرێوەبەری گشتی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی دەزگا راگەیاندنەكان چۆنیەتی و میكانیزمی دابەشكردنی ئەو بەشە پارەی ئاشكرا كرد كە بۆیانەكان تەرخان كراوە و لەگەل كەم كردنەوەی یانەكان و دیاری كردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەكان، لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا شێخ شاكر ئەوەی روون كردەوە كە چۆنیەتی پێدانی پارە بە یانەكانی كوردستان لەسەر ژمارەی یارییەكان و زۆری چاڵاكیەكانە و بەشداری كردنیان لە خولەكانی بژاردەی عێراقی وخولی نایابی كوردستان و پلە یك لە یانەكان ئەویش بە پشت بەست بە ڕاپۆرتی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان كە بۆمنیان ڕەوان كردوە لە قوناغی یەكەم 2ملیار دابەش دەكرێت بۆیانەكانی هەر چوار پارێزگای كوردستان گوتیشی یانەكان بەم شێوەی خوارەوە پارەیان پێدراوە.
1-یانەی سلێمانی 351ملیۆن دینار
2-یانەی هەولێر332ملیۆن دینار
3-یانەی دهۆك 320ملیۆن دینار
4-یانەی زاخۆ 288ملیۆن دینار
5-یانەی كەركوك 236ملیۆن دینار
6-یانەی كۆیە 190ملیۆن دینار
گوتیشی هەریەك لە یانەكانی زێرەڤانی و هەردوو پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێرهیچ پارەیەكیان پێ نادرێت چونكە سەر بەدەزگای ترن، سەر بە ئێمە نیە .گوتییشی بە پێی پێوەرەكان بۆهەموو یانەكان دابەشكردنی پارە وەكو یەكە ئەوەی لە خولی نایابی كوردستان بەشداربێت 125ملیۆنیان پێ دەدرێت ئەوەی لە خولی پلە یەك بەشداربێت 75ملیۆن، ئەمسالیش جیا لە ساڵانی تر پارەمان بۆیانەكانی بەشداربوو لە خولی پلە دووەكان و پلە سێ یەكان داناوە.
تیپە بەشداربووەكانی خولی فوتسالیش پاریەیان پێ دەدرێت
ئاماژەشی بەوە كرد كە یانەكانی خولی فوتساڵی یانەكانی كوردستان ئەم وەرزە خولەكەیان بەرێوە چوو هەر یانەیەكی بەشداربووی خولەكە 5ملیۆن دیناریان پێی دەدرێت.
هەر یانەیەك لە خولەكانی ئاسیا و عەربەی بەشداربێت وەكو نوێنەری عێراق ئێمە پاڵیشتیان دەكەین سەرجەم مەسروفاتیان دەكەینە ئەستۆی خۆمان.گوتیشی هەر یانەیەك بچێتە دەرەوە دەبێت رۆژنامەنوسێكی وەرزشی كوردستانی لەگەڵ بێت بەبێ بەهەموو ئیمتیازاتێكەوە وەكو شاندنی یانەكە.گوتیشی بڕی ملیاریك وچوارسەدو بیست ملیۆن دینارمان داناوە بۆیانەكان، گوتیشی بەپێی رێنمایەكان دابەش دەكرێت بەبێ بوونی رۆتین، گوتیشی لە دانانی پارەكان ئێمە 125ملیۆن دینار و بۆ لاوان 15ملیۆن و 10ملیۆن بۆتازە پێگەیشتوان.
لەبارەی كەم كردنەوەی ژمارەی یانەكانیش شێخ شاكر گوتی كەم كردنەوەی یانەكان دوای نوسراومان دێت بۆئەنجومەنی وەزیران و چاو كەوتنمان بە رێزدار سەرۆكی حكومەت و نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و لێژنەی ئۆڵمپی وبەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەگەڵ دەبێت ئەویش بە پێی دووپێوەر دەبێت لە خانەقینەوە تا زاخۆلەسەر هەموو یانەكانیش پێوەرەكە جێ بەجێ دەكرێت بە بێ بوونی هیچ تەداخولێكی سیاسی و حزبی، گوتیشی بۆیانەتایبەت مەندییەكان پارە تەرخان كراوە یانەی خانزاد40ملیۆن ویانەی رۆژی كەم ئەندامانیش 40ملیۆنی پێدراوە،لە كۆتایشدا گوتیشی هەڵبژاردەی دەستەی نوێ یانەكانی كورسدتان لە مانگی 4و 5ی ئەمساڵ دەبێت ئەویش لە كۆنفرانسی وەرزشی لە مانگی 3ی داهاتووبەرێوەدەچێت، گرنگی بە ژێرخانی وەرزشی دەدرێت و لە هەر شارێك لە هەولێرودهۆك و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان شاری وەرزشی دروست دەكرێت بەڵام بە قوناغ دەبێت بۆئەوەی ژێرخانی وەرزشی بەهێز بێت، لەكۆتایشدا بە پرسیارەكانی رۆژنامەنوسان پرێس كۆنفراسەكە كۆتایی هات.
Top