بەفەرمی هەولێر دەستبەرداری محەمەد شۆكان بوو

بەفەرمی هەولێر دەستبەرداری محەمەد شۆكان بوو
دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی دەستبەرداری یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بۆ تۆپی پێ محەمەد شۆكان بوو.
دوای ئەوەی یاریزانی ناوبراو داوای لە دەستەی كارگێری یانەكە كرد، كە دەستبەرداری بێت بۆ ئەوەی یاری بۆ یانەیەكی تر بكات پاش وەرگرتنی رەزامەندی راهێنەر دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی بڕیاری دا دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت بەمەرجێك ئەو بڕە پارەیەی، كە وەریگرتووە بگەرێنتەوە یانەكە و یاریزانی نابراو پەیوەندی بە یانەی قوە جەوییە كرد.
بەڵام یانەی هەولێر هیچ بڕە پارەیەكی لە یانەی ناوبراو وەرنەگرتووە، تەنیا ئەم بڕە پارەی كە یاریزان لە یانەكەی وەكو پێشەكی گرێبەست وەریگرتبوو، گەراندیەوە یانەكە.
رێبین رەمزی – راگەیاندنی یانەی هەولێر
Top