هەولێر پەیوەندی بە كەرار و نەشئەت نەكردووە
یانەی هەولێر بەفەرمی تا ئێستا گرێبەستی پێشكەش بەم دوو یاریزانە نەكردووە و لە پرۆگرامی دا نییە گرێبەستیان لەگەڵ مۆربكات، چونكە لە شوێنی كەرار جاسم چەندین یاریزانی ئاست بەرز یاری دەكات و هەروەها نەشئەت ئەكرەم داوای بڕە پارەیەكی زۆر دەكات، ئەم هەواڵانە هەموو لە راستی دوورن.
دەستەی كارگێری یانەكە ئێستا لە هەوڵی ئەوە دایە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی پیشەگەر مۆربكات بۆ ئەوەی پێكهاتەی تیپەكەی بۆ جامی یەكێتی ئاسیا ئامادە بێت لە هەمان كاتدا یانەی هەولێر لە هەوڵی ئەوە دایە گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێكی مۆربكات بە پێی ئەو شوێنانەی، كە راهێنەر داوای كردووە و لە هەمان كاتدا بڕیار وایە راهێنەر چەند یاریزانێك لە تیپی دووەمی یانەكە بۆ تیپی یەكەم سەربكەوێت بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونەكانیان وەربگرێت.
رێبین رەمزی – راگەیاندنی یانەی هەولێر
