رۆناڵدۆ: پەرۆشی گەڕانەوەم بۆ یاریگەی ئۆڵترافۆرد
رۆناڵدۆی پرتوگالی لە ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٩، یاری بۆ یانەی مان یونایتد دەكرد، پێش ئەوەی پەیوەندی بكات بە ریال مەدرید. ناوبراو لە قۆناغی ١٦ ی جامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی پێشووی دەبێتەوە، رۆناڵدۆ رایگەیاند، یانەی مان یونایتد یانەیەكی بەهێزە، بەڵام ریال مەدرید دەرفەتی سەركەوتنی زیاترە لە یاریەكە.
رۆناڵدۆ لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ گۆڤاری فەرمی جامپیۆنزلیگ وتی:بەڕای من ریال مەدرید پێكهاتەی بەهێزترە، بەڵام پێویستە ئەمە لە ناو یاریدا بیسەلمێنین، چونكە مان یونایتد یانەیەكی یەكگرتووە، ئەوان یانەیەكن هەردەم ئاستیان بەرزە، هەموو ساڵێك ئاستیان لە لوتكەیە، یاریەكی زۆر زەحمەت دەبێت، بە تایبەتی لە ناو مانچستەر، یاری ناو ئۆڵدڕافۆر یاریەكی پڕ هەست دەبێت بۆ من، من لەو یاریگایە یاریم كردووە بۆ شەش ساڵ، زۆر هاوڕێم هەیە لەوێ.
