ئەنێستا: بەرشلۆنە تەنیا میسی نییە

ئەنێستا: بەرشلۆنە تەنیا میسی نییە
میسی لە ساڵی رابردوو توانی ژمارە پێوانەیی گێرد مۆلەری ئەڵمانی بشكێنێت دوای ٤٠ ساڵ، بە تۆماركردنی ٩١ گۆڵ لە ساڵێكدا، لەمبارەیەوە ئینێستا دەڵێت: ئەوەی لیۆنێل مێسی بەدەستی دەهێنێت، پێوەندی هەیە بە یاری بە كۆمەڵ، بە بڕوای من یانەی مەزن پێكدێت لە چەند یاریزانێكی مەزن، كە لە یارییەكان ئاستی خۆیان پێشكەش دەكەن، بەرشلۆنە باشترە كاتێك لیۆ یاری دەكات، هەروەها لیۆ باشتر یاری دەكات لەگەڵ بەرشە، تۆپی پێ وەرزشێكی تاكە كەسی نییە، تۆپی پێ یاری بە كۆمەڵە، یاریزان دەتوانێت ئاستی بەرز پێشكەش بكات كاتێك یانەكەی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، من باشتر یاری دەكەم كاتێك لیۆ لەگەڵمانە، هەروەها لیۆ باشتر یاری دەكات كاتێك ئێمەی لە پشت بێت.
جێگەی باسە لیۆنێل مێسی لە ساڵی رابردوو توانی بۆ چوارەم جار ببێتە باشترین یاریزانی جیهان، كە پێشتر هیچ یاریزانێك ئەم دەستكەوتەی نەبردۆتەوە، بەڵام ئەستێرە ئەرژەنتینیەكە لەكاتی بەدەست هێنانی تۆپی زێڕین وتی، ئینێستا شایستەی ئەم خەڵاتە بوو، بەڵام ئینێستا رایگەیاند تۆپی زێڕین دراوەتە باشترین یاریزان، كاتێك وتی «من دڵخۆش بووم كاتێك مێسی ئەو قسەیەی كرد، بە تایبەتی پێكەوە بۆ یەك یانە یاری دەكەین، كە دەمێكە دەیناسم، شتێكی خۆش بوو بۆ ئەو، هەرچەندە ئێمە پێكەوە هەڵبژێردرابووین بۆ خەڵاتەكە، بەڵام من ئەوم بە ڕكابەر نەدەزانی، ئەو هاوڕێمە، من هێندەی مێسی دڵخۆش بووم كاتێك خەڵاتەكەی بردەوە.
Top