سیسیكۆ نزیكە لە یانەی ڤیرۆنتینا

سیسیكۆ نزیكە لە یانەی ڤیرۆنتینا
یانەی فیۆرینتینای ئیتاڵی، لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند، بەفەرمی دەستیان بە گفتوگۆكردن كردووە لە گەڵ یانەی پاریس سانگێرمانی فەڕەنسی، بەمەبەستی ئیمزاكردنی بۆندێكی كاتی لەگەڵ محەمەد سیسۆكۆی یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانە پاریسیەكە.
یاریزان سیسۆكۆ لە وەرزی ٢٠١١ لە یانەی یوڤنتوسەوە پێوەندی بە یانە پاریسیەكە كردووە. تا ئێستا ٣٠ یاری لە خولی فەڕەنسی بۆ ئەم یانەیە كردووە.
یانەی فیۆرینتینا بۆ زیاتر بەھێز كردنی پێكھاتەكەی، دەیەوێت بە گرێبەستێكی خواستن و بۆ ماوەی پێنج مانگ ناوبراو بگوازێتەوە ریزی یانەكەی، لەگەڵ مافی نوێكردنەوەی بۆندەكەی لە كۆتایی وەرز، چونكە ئەم یانەیە چاوی لە بەشداری كردنی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپایە لە وەرزی داھاتوو.
ھەروەھا یانەكە راشیگەیاند، گفتوگۆكان بەرەو باشی دەچێت و رەنگە چۆرە رێككەوتنێكی پێوە دیاربێت.
Top