بەناوبانگترین 9 هــاندەری ریال مەدرید
1-ئەنتتۆنیۆ باندێراس
ئەستێرەی بەناوبانگی ئیسپانی لە بواری سینەما، ئەنتۆنیۆ باندێراس یەكێكە لە هەوادارانی یانەی ڕیال مەدرید، ئەنتۆنیۆ یەكێكە لە ئەستێرە بەناوبانگەكانی ئیسپانی لە بوارەكانی گۆرانی وتن و سینەما و دەرهێنەر.
2- پینیلۆپی كروز
یەكێكە لەو ئەستێرە بەناوبانگە ئیسپانیانەی كە تازە ناو دەردەكەن لە هۆلیوود، پینیلۆپی كە ئێستا تەمەنی 36 ساڵه، هەرچەندە پینیلۆپی زۆر سەیری تۆپی پێ ناكات، بەڵام یەكێكە لە هاندەرە سەرسەختەكانی یانەی ڕیال مەدرید.
3- ڤیگۆ مۆرتینسین
ڤیگۆ یەكێكە لەناودارەكانی هۆلیودەوە جەماوەرێكی زۆری هەیە لەم بوارەدا، ڤیگۆ جگە لەوەی ئەكتەری سینەماییە وە دەستی وێنەكێشان و وێنەگرتن و هۆنراوە دانان و مۆسیقاشی هەیە، ڤیگۆ كە ئێستا تەمەنی 52 ساڵە و هاوسەری هونەرمەندی ئەمریكی ئیكسن سێرڤینكایە، بۆ تۆپی پێ ڤیگۆ هەر هاندەری ڕیال مەدریدە و بە خۆشەویسترین یانەی لەلای خۆی دادەنێت.
4- جۆلیۆ ئیگلاسس
ئەستێرەی ئیسپای جۆلیۆ یاخو خۆلیۆ ئیگلاسس كە بە گۆرانی ووتن و دانانی هۆنراوە ناوبانگی دەركردووە، ئێستا بەیەكێك لە درەوشاوەترین ئەستێرەی جیهانی دادەنرێت لە بوارەكەی خۆی. لە بواری وەرزشیشەوە پێشتر گۆڵچی یانەی ڕیال مەدرید بووە بەڵام بەهۆی ڕووداوێكی ئۆتۆمبێل بە یەكجاری وازی لەوەرزش هێناوەو چۆتە بواری هونەرەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئێستا خۆشەویستی یانەی ڕیال مەدریدی لە دڵە، هاندەرێكی سەرسەختی ئەو یانەیەیە.
5- یۆساین بۆڵت
ڕاكەری جامایكی یۆساین بۆت كە بە خێراترین یاریزان دادەنرێت لە سەر ئاستی جیهان، كە خاوەن ژمارەی پێوانەییە لە ڕاكردنی 100 مەتری بە (9.58) چركەوە خاوەنی میدالیایی ئۆلەمپیە لە هەردوو ڕاكردنی 100-200 مەتری، هاوڕێی نزیكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، هاندەرێكی سەرشێتی ئەو یانەیەشە.
6- شاكیرا
باوەڕناكەم هەركەسێ سەیری تۆپی پێ بكات ئەو بەهرەمەندە نەناسێت كە ئەستێرەیەكی دیار بوو لە جامی جیهانی 2010 ی باشووری ئەفریقا، بە یەكێ لەبەهرەمەندە هونەرییە دیارەكانی جیهان دەناسرێت چ لە ڕووی گۆرانی وتنەوە یان هۆنراوە دانان یان سەماكردن یانیش میوزكژەن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پرۆژەی خێرخوازی هەیە لە جیهاندا.
شاكیرا ئێستا هاوسەری بەرگریكاری یانەی بەرشلۆنە جیرارد پێكیەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یانە سەرەكیەكەی ڕیال مەدریدە كە بە پلە یەك خۆشەویستی بۆی هەیە.
7- تۆم كروز
یەكێكە لە ئەستێرە دیارەكانی هۆلیوود بەشداری لە چەند فلیمێك كردووەو ڕۆڵێكی سەرەكی بینیوە، ئێستاش كاری نواندن و بەرهەم هێنانی هونەری دەكات، تۆم هاوڕێیەكی نزیكی دەیڤد بێكهامی یاریزانی پێشووی ڕیال مەدریدە، بەو هۆیەوە تا ئێستا تۆم هەر هاندەری ڕیالەو بە خۆشەویسترین یانەی دەزانێت لە جیهاندا.
8- رافایێل نادال
لە ئێستادا یەكێكە لە بەناوبانگترین یاریزانی تێنسە لە جیهاندا، لە ساڵی 2008 سەرسامی خۆی بۆ یانەی بەرشلۆنە دەربڕی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یانەی ڕیال مەدریدی پێ باشترە و هانی ئەو یانەیە دەدات و لە زۆربەی یارییە گرنگەكان ئامادە دەبێت.
9- سێرجیۆ گارسیا
سێرجیۆ توانی زیاتر لە 300 هەفتە لە لیستی باشترین یاریزانانی گۆڵف بێت لە ساڵانی 2000-2009، سێرجیۆ ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، یەكێكە لە هەوادارنی ڕیال مەدرید و خۆشەویسترین یانەیە لای ئەو.
