ناوبژیوانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتید

ناوبژیوانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتید
وا بریارە ئەمشەو یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە و ئەمشەوو تەنها دوو یاری بەڕێووە دەچێت ئەوانیش یانەی سیلتک ڕووبەروی یۆڤانتۆس دەبیتەوەو هەروەها یانەی ڤالینسیاش ڕووبەروی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەبێتەوە.

بریاریشە سبەی شەو دوو یاری گرنگ ئەنجامبدرێت ئەویش یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕوی یانەی مانچستەر یونایتید دەبێتەوە و یانەی شاختاریش ڕووبەڕوی بوروسیا دۆرتمۆند یاری بکات.

یەکیتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی ئەو ناوبژیوانەی دیاری کردووە کە یاری نێوان مانچستەر یونایتید و ریاڵ مەدرید بەڕیوە دەبات ئەویش فیلیکس بریچ-ی تەمەن 37 ساڵە، کە پێشتر 3 یاری یانەی ریاڵ مەدرید و هەروەها 3 یاری یانەی مانچستەر یونایتیدی بەڕیوە بردووە.

هەروەها ئەو ناوبژیوانە ئەڵمانییە لە وەرزی ڕابردوودا یاری نێوان چێڵسی و بەرشلۆنەی بەڕیوە برد کە تاییدا یانەی چێڵسی بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە یاریگای ستامفۆرد بریدج.
Top