ئیڤانز: رۆناڵدۆ ڕادەگرین
ئەم ووتانەی ئیڤانز پاش ئەوە دێت کە بریارە سبەی شەو کاتژمێر 10:45 خولەک یانەکەی ڕووبەروی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە لە یاری ڕۆشتنی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگدا کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕیوە دەچێت.
هەروەها ئەمە یەکەمین یاری دەبێت بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە بەرامبەر بە یانەی مانچستەر یونایتیدی یانەکەی پێشوی یاری بکات لەوەتەی یانەکەی جێهێشتووە لە هاوینی ساڵی 2009 دا.
ئیڤانز دەڵێت : پێویستە بە پلان کار بکەین بۆ ڕاگرتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید ، چونکە ئەو یاریزانە پێویستە چاودێرییەکی باشی لەسەر بێت لە یارییەکەدا.
لە کۆتاییشدا ئیڤانز ڕایدەگەیەنێت کە ئەم یارییەیان بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید دەچێتە مێژووەوە.
خەندان
