ئەحمەد ئیبراهیم یانەی هەولێری بەجێهێشت
دوای ئەوەی یاریزانی لاوی یانەی هەولێر ئەحمەد ئیبراهیم لە ماوەی ڕابردووی یاری كردنی لە چەند وەرزی ڕابردوو توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، لەگەل یانەكەی لە خولەكانی بژاردەی عێراقی وجامی ئاسیا بەم هۆیەوەشەو بووە مایەی سەرەنجی سەرجەم یانەكانی وڵاتانی عەرەبی، لەدوای بەشداری كردنیشی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە جامی كەنداوی عەرەبی توانی رۆڵێكی كاریگەر ببینی لەگەیشتنی هەڵبژاردەی بۆیاری كۆتایی جامی كەنداو بەم هۆیەوە بەهۆی ئاست بەرزی خۆی لە چەندین یانەكانی ولاتانی عەرەبی گرێبەستی پێشكەش كرا، دوای ئەوەی یانەی وەسڵی ئیماراتی پەیوەندی پێوە كرد و هەردوولا رێكەوتن لەسەر ئەوەی درێسی یانەكەی بپۆشێت، یانەی هەولێریش ڕەزامەندی لەسەر ئەوە نیشاندا كەوا یاریزانی ناوبراو بچێتە یانەكە بەرامبەر گرێبەستێكی بەرزو لەم گرێبەستەش یانەی هەولێر پشكێكی وەرگرتوە لە بەرامبەر دەست بەردار بوونی ئەم یاریزانە لاوە، لەم بارەشەوە بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر بۆگۆڤاری گوڵان گوتی " ئێمە وەكو یانەی هەولێر دەست بەرداری یاریزان ئەحمەد ئیبراهیم بووینە هەر چەندە یاریزانێكی بەتوانای یانەكەمان بووە، بەڵام گرێبەستێكی باشی پێشكەش كراوە ئێمەش ڕەزامەندیمان لەسەر رۆیشتنی داوە، گوتیشی لەو گرێبەستەی وەرگرتوە بەشێكی بۆیانەی هەولێرە كە گرێبەستەكەی وەرگرت ئێمە مۆڵەتی گواستنەوەی پێدەدەین، جێگای ئاماژە پێكردنە ئەحمەد ئیبراهیم پێش چەند وەرزێك بە گرێبەستێكی 30ملیۆن دیناری لە یانەی سەڵاحەدینەوە پەیوەندی بە یانەی هەولێر كردو ماوەی چەند ساڵێكە درێسی كوڕانی هەولێری پۆشیوە و توانی لە ماوەیەكی كورتدا رۆڵی كاریگەر ببینی لە ئەنجامە باشەكانی یانەی هەولێر.دوێنی سێ شەمەش لە رێگای فرۆكە خانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ئەحمەد ئیبراهیم بەرەو وڵاتی ئیمارات كەوتە ڕێ بۆمۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یانە ئیماراتیەكە.
