یانەی كەركوك بەردەوام دەبێت لە بەشداری كردن لە خولی بژاردە
دوای ئەوەی یانەی كەركوك بڕیاری ئەوەی دابوو بەهۆی هاوكاری نەكردنی زۆربوونی كێشە داراییەكانی یانەكە لە خولی عێراق پاشەكشە بكەن، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر بۆلایەنی پەیوەندیدار بەڵێنی هاوكاری كردنی پێدراوە لەم بارەشەوە رێبوار تۆفیق ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی كەركوك بۆگۆڤاری گوڵان ئەوەی ئاشكرا كردگوتی" كە لە ئێستادا دوای هەوڵدانێكی زۆر لەگەڵ بەرپرسانی شارەكە بەڵێنی ئەوەیان پێدراوین كە هاوكارییەكی باشی یانەكە بكەن وەكو سەرەتایەك بۆبەردەوام بوونی یانەی كەركوك لە خولی بژاردەی عێراقی، دوای ئەوەی لەگەڵ پارێزگاری كەركوك دانیشتم بەڵێنی ئەوەی داوە هاوكاری یانەی كەركوك بكات، بڕی 400ملیۆن دینارمان پی بدەن، هەرچەندە پارەكە زۆر نیە بەڵام لە دۆخی ئێستای یانەكە زۆر باش دەبێت، ئەمە تەنیا هاوكارییەكە بۆئەوەی لەم قەیرانە ڕزگارمان بێت،بەلێنی ئەوەشی داوە بەردەوام هاوكارمان بێت، گوتیشی بڕیارە بەرێز كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەویش هاوكاریكمان بكات، گوتیشی ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكەمان دوور دەخەینەوە بەهۆی خراپی ئاستیان لە شوێنی ئەوانیش ژمارەیەك یاریزانی پیشەگەری بەتوانا و ژمارەیەك لە یاریزانانی خولی عێراقی دەهێنیە ریزی یانەكەمان.
