لە خولی نایابی عێراقی:دهۆك دووخاڵی لەدەستدا، زاخۆ درێژە بەسەركەوتن
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی 13ی خولەكە لە قۆناغی یەكەم چەند یارییەكی گرنگ بەرێوەچوون، رۆژی هەینی یانەی دهۆك لەسەر یاریگای نەفت لە شاری بەعدا ڕووبەرووی یانەی نەف بووە لەم یاریشدا یاریزانانی هەروولا چەندین هەوڵی گۆڵ كردنیان بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوودبوو، سەرئەنجامیش هەردوویانە بەبێ گۆڵ یەكسانبوون و یانەی دهۆك ئەم هەفتەیەش دووخاڵی گرنگی لەدەستدا، یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەجەفی كردو لە یارییەكی بەهێزدا یاریزانانی یانەی زاخۆ سێ خاڵ و گۆلێكیان كردە دیاری هاندەرانی یانەكە لەم یاریشدا یاریزانانی زاخۆ توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بەتاكە گۆڵی یاریزان یونس شوكر سەركەوتن و سێ خاڵیان بەدەست هێنا، یانەی سلێمانیش رووی لە شاری بەسرە كردو لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی نەفتی باشور بووە لەم یاریشدا یانەی سلێمانی دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز بەڵام نەیان توانی سەركەوتن تۆماربكەن و سەرئەنجامیش هەروولا بە گۆلێك یەكسان بوون، یانەی كەركوكیش درێژەی بە ئەنجامە خراپەكانی دا كاتێك ڕووی لە شاری بەغدا كردو بووە میوانی یانەی شورتە لەم یاریشدا یانەی شورتە بەتاكە گۆلێك یارییەكەی بردەوە ئەم هەفتەیەش یانەی كەركوك تامی سەركەوتنی نەكرد، شورتەش پێشەنگی یانەكانی پاڕاست.ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
زەورا-كارەبا(1-0)گۆڵ
مینا-كەربەلا(4-4)گۆڵ
تەلەبە-مەسافی (1-1)گۆڵ
