لە خولی پلە یەكی كوردستان:برایەتی و ئاسۆ، ئاڵا و ئاشتی، كۆیە وسۆران یاری لوتكە ئەنجام دەدەن

لە خولی پلە یەكی كوردستان:برایەتی و ئاسۆ، ئاڵا و ئاشتی، كۆیە وسۆران یاری لوتكە ئەنجام دەدەن
كارزان كانەبی
لەدرێژەی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لەهەفتەی نۆیەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ دووشەمە نۆ یاری گرنگ لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان بەرێوەبچێت، لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی برایەتی و ئاسو ڕووبەرووی یەكتری ببنەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوویانە هەوڵدەدەن بەهێزترین یاری ئەم هەفتەیە ئەنجام بدەن بەمەبەستی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە، یانەی ئاڵاش لەسەر یاریگای خۆی هەر لە پایتەخت میوانداری یانەی ئاشتی دەكات لە یارییەكی زەحمەتدا، لەم یاریشدا یانەی ئاڵا نیازی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەی هەیە بە پاڵپشتی یاریگاو هاندەران بۆئەوەی زیاتر بەڕەوو لوتكەی یانەكان بچێت، یانەی ئاشتیش نیازی بەدەست هێنانی ئەنجامی باشی هەیە لەم یارییەدا هەرچەندە لە ئەركێكی ڤەحمەتیشدا دەبێت، لە شاری كۆیەش یانەی سۆران لە یارییەكی گرنگدا ڕووبەرووی یانەی كۆیە دەبێتەوە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە بۆئەوەی سێ خاڵی یارییەكە بۆخۆیان یەك لای بكەنەوە وزیاتر لە ریزبەندی یانەكان نزیك ببنەوە، لە شاری كەركوكیش یانەی خاك ڕووبەرووی یانەی سیروانی نوێ دەبێتەوە، لەم یاریشدا یانەی سیروان نیازی گورز وەشاندنی هەیە و یانەی خاكیش نایەوێ هەڵی سەركەوتن لە یاریگای خۆی لە كیس بدات، یانەی دەربەندیخانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی گارەی شاری دهۆك دەبێتەوە، ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە بۆئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەكە بۆخۆیان یەك لای بكەنەوە، لەسەر یاریگای شەهیدانیش لە شاری هەولێر یانەی پێشكەوتن ڕووبەرووی یانەی شەهیدانی دەروازەی ڕاپەرین دەبێتەوە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە، لە شاری ئاكرێش یانەی هەڵەبجەی شەهید دەبێتە میوانی یانەی ئاكرێ ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە زەحمەتە بۆئەوەی بتوانن سەركەوتن تۆماربكەن، بەڵام یاریزانانی یانەی ئاكرێ بە پاڵپشتی هاندەران و یاریگا نیازیان بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە بۆئەوەی چەند خانەیەك لە ریزبەندی یانەكان بچنە پێشەوە، لە شاری سلێمانیش یانەی نەورۆزی پێشەنگی یانەكانی كوردستان میوانداری یانەی سەورەی شاری كەركوك دەكات لەم یاریشدا یانەی نەورۆز هەوڵ دەدات سێ خاڵی یارییەكە بۆخۆی یەك لای بكاتەوە بۆئەوەی پێشەنگی یانەكان لەدەست نەدات، لەبەرامبەریشدا یانەی سەورە نیازی ڕاگرتنی سەركەوتنەكانی نەورۆزی پێشەنگی یانەكانی هەیە، یانەی چەمچەماڵیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی خانەقین دەكات لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكە دەدەن بۆخۆیان، گشت یارییەكانیش لە كاتژمێر30-2پاش نیوەرۆ بەرێوەدەچێت.
ریزبەندی یانەكانیش بەمشێوەی خوارەوەیە.
1-نەورۆز 16خاڵ
2-ئاڵا 15خاڵ
3-كۆیە 13خاڵ
4-سیروانی نوێ 13خاڵ
5-ئاشتی 13خاڵ
6-سۆران 13خاڵ
Top