تیاگۆ سیلڤا بەرامبەر ڤالێنسیا یاری ناکات لە چامپیۆنزلیگدا

تیاگۆ سیلڤا بەرامبەر ڤالێنسیا یاری ناکات لە چامپیۆنزلیگدا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ، لە هەواڵێکیدا لەسەر سایتی ڕەسمی یانەکەی ئاشکرای کردووە کە تیاگۆ سیلڤای ئەستێرەی یانەکەیان بەرامبەر بە ڤالینسیا یاری ناکات لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا.




بریارە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو ، یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێبکاتەوەو لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ دا، یانەی پاریس سانجێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەروی یانەی ڤالینسیا دەبێتەوە.




بۆ ئەم یارییە یانەی پاریس سانجێرمان بێبەش دەبێت لە تواناکانی تیاگۆ سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی ئەویش بەهۆی چاکنەبوونەوەی لە پێکان کە توشی ماسولکەکانی ڕانی چەپی بووە.


خەندان
Top