سەرۆکی ناپۆلی ، گرێبەستەکەی ڕیاڵ ڕەتدەکاتەوە
یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ، گرێبەست لەگەڵ ئەدیسۆن کاڤانی ، گۆڵکاری خولی ئیتاڵیدا ئەنجامدا بدات کە لە ئێستادا خاوەنی ١٨ گۆڵە و لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیتاڵیدایە.
ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە"ئۆریلیۆ دی لارویتیس" ی سەرۆکی یانەی ناپۆلی گرێبەستی ریاڵ مەدرید ڕەتدەکاتەوە بۆ ئەدیسۆن کاڤانی هێرشبەری یانەکەیان ، هەرچەندە یانەی ریاڵ زیاتر لەو پارەیەی پێشەکەش کردووە کە پێشتر بۆ کاڤانی دانابوو.
ڕۆژنامەکە دەڵێت : هاندەرانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ، دەیانەوێت کاڤانی بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی ناپۆلیدا و ڕوو نەکاتە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە.
خەندان
