بالۆتیلی له ئیتاڵیاش که‌تنی نایه‌وه
ماریۆ بالۆتیلی پاش ئه‌وه‌ی ئوتومبێله‌که‌ی له شوێنێکی قه‌ده‌غه‌کراودا داده‌نێت و نزیک ده‌رگای فرۆکه‌خانه‌یه‌که‌وه ، ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان له‌گه‌ڵ پۆلیسێکی هاتووچۆدا.
ڕۆژنامه‌کانی ئیتاڵیا بڵاویانکردۆته‌وه که ماریۆ بالۆتیلی ئوتۆمبێله‌که‌ی له به‌رده‌م ده‌رگای فرۆکه‌خانه‌ی "لیناتی" له شاری میلانۆ داناوه و ئه‌و ناوچه‌یه‌ش قه‌ده‌غه‌کراوه و نابێت ئوتومبیل تاییدا ڕابگیرێت ، دواتر بالۆتیلی و پۆلیسی هاتووچۆ ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و به پێی یاساش بالۆتیلی بڕی 65 یۆرۆ ، که ده‌کاته 88 دۆلار ، سزا ده‌درێت.
جێگای باسه بالۆتیلی له ئێستادا له یانه‌ی میلان یاری ده‌کات و پێشتر له یانه‌ی مانچسته‌ر سیتییه‌وه به بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ که ده‌کاته 27 ملیۆن دۆلار ، ڕووی کرده یانه‌ی میلان.
خه‌ندان
