ڕامۆس پیرۆزبایی لە پۆیۆڵ دەکات

ڕامۆس پیرۆزبایی لە پۆیۆڵ دەکات
سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید ، پیرۆزبایی لە هاوڕێ هاونیشتیمانەکەی کارلۆس پۆیۆڵ دەکات پاش ئەوەی توانی ژمارەی یارییەکانی بگەیەنێتە 100 یاری.




ڕامۆس لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان پاش سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر ئۆرۆگویا بە ئەنجامی 3-1 لە ووڵاتی قەتەڕ دەڵێت : پیرۆزبایی لە پۆیۆڵ دەکەم کە توانی یاری ژمارە 100 لەگەڵ ئیسپانیا ئەنجام بدات ، هیوام وایە کە بەردەوام بێت لە دەستکەوتەکانی.




جێگای باسە ڕامۆس تەنها بە دوو یاری پێش پۆیۆڵ کەوتووە کە ژمارەی یارییەکانی بە درێسی ئیسپانیاوە 102 یارییە.




هەروەها هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانیویەتی نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ساڵی 2008 و 2012 بەدەستبهێنێت و نازناوی جامی جیهانی ساڵی 2010 ، بەدەستبهێنیت.


خەندان
Top