مانچسته‌ر سیتیش بۆ نیمار هاته سه‌رخه‌ت
ڕۆژنامه ئیتاڵییه‌که ده‌ڵێت ، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌ناوی تکسیکی بیگرستیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سانتۆسدا ده‌یه‌وێت گفتوگۆ بکات له پێناو نیمار دا سیلڤادا.
ڕۆژنامه‌ی دیپۆرتیڤۆ له کۆتاییدا ڕایگه‌یاندووه که یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت شوێنی ماریۆ بالۆتیلی به هینانی نیمار پڕبکاته‌وه.
جێگای باسه نیمار یه‌کێکه له‌و یاریزانانه‌ی که له ئێستادا بۆته جێگای گرنگی پێدان له‌لایه‌ن یانه‌کانی ئه‌وروپاوه ، به‌هێزترینیان که هه‌وڵ بۆ ئه‌و یاریزانه ده‌ده‌ن یانه‌ی به‌رشلۆنه وڕیاڵ مه‌دریدن.
خه‌ندان
