توركیا ئۆزێلێكی‌ نوێی‌ هه‌نارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا كرد

توركیا ئۆزێلێكی‌ نوێی‌ هه‌نارده‌ی‌ ئه‌ڵمانیا كرد
وا دیاره‌ خۆری‌ ئۆزیله‌كان ته‌نها له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌دره‌وشێته‌وه‌و ئه‌مجاره‌ش كارگه‌یه‌كی‌ ئه‌ڵمانی‌ یاریزانێكی‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركی‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌ڵمانیا كردو ئه‌و یاریزانه‌ش ناونراوه‌ ( ئۆزیلی‌ نوێ) .

سایتی‌ ( كراڵ سپۆر)-ی‌ توركی‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ Barış Atik ی‌ یاریزانی‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركی‌ ئێسته‌ بۆته‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ توركیاو ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ ته‌واوه‌تی‌ ئه‌ڵمانی‌ پێبه‌خشراوه‌ .

له‌ لای‌ خۆیه‌وه‌ سوله‌یمان كیریشی‌ یاریزانی‌ دێرینی‌ توركیا ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو كه‌ ئه‌وان گه‌شبین بوون به‌وه‌ی‌ ئاتیك یاری‌ بۆ توركیا به‌ڵام وا دیاره‌ ئه‌و توركیای‌ به‌ په‌سه‌ند نه‌زانی‌ و ئه‌ڵمانیای‌ هه‌ڵبژارد بۆیه‌ پێمان وایه‌ ئۆزیلێكی‌ ترمان به‌خشیه‌ ئه‌ڵمانیا .

ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ساڵی‌ 1995 له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ دایكبووه‌ له‌ ئێستاشدا به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ دره‌وشاوه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌ژمار ده‌كرێت .
Top