کاناڤاڕۆ – هاندەری ناپۆلی دەبم ئەمشەو!
کاناڤاڕۆ کە سەرەتایی ژیانی وەرزشی لەگەڵ ناپۆلی دەستپێکرد بەر لەوەی بگوازرێتەوە بۆ یۆڤانتۆس و لەوێش نازناوەکان بەدەست بهێنێت،لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆڕت ووتی :
ئەم یارییە یەکلاکەرەوە نابێن بەڵام زانیاری وردمان پێ دەدات بۆ داهاتوو،ئامادەکارییەکانی ئانتۆنیۆ کۆنتی و ۆاڵتێر مازاری نهێنین و تا یارییەکە کەس پێی نازانێت،من هیچ پێشبینی ناکەم چونکە لەو شوێنەدا نیم،من ڕێزێکی بێ پایان ـم هەیە بۆ یوڤێ کە زۆر شتی پێ بەخشیم،بەڵام دڵم خوازیاری شوێنی کۆنە،من ناپۆلیتان ـم و ناپلێس لە دڵی مندایە چونکە ئەو شوێنەیە کە من تیادا مەزن بوویمە.
