جێبەجێكردنی پرۆگرامی دروستی كوتانی كۆڤید19 هاوكات لەگەڵ پابەندبوونی توند بە دووریی كۆمەڵایەتی، یان دووری فیزیكی Physical distancing ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی پەتایەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاییندەدا تا رادایەكی یەكجار زۆر كەم دەكەنەوە، لەگەڵ چاودێریی بەردەوامی پسپۆڕانی تەندروستیی گشتی بێ ئەوەی پێویست بە مانەوە لەماڵ و سنوورداركردنی چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان بكات، ئەمە بە گوێرەی نوێترین توێژینەوە سەبارەت بە پەتای كۆرۆنا. هەروەها لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئەو شارانای كە لە رووی دانیشتووانەوە مامناوەندی و قەرەباڵغن پێویستە كە لە شارەكانی دیكە زیاتر پەیڕەوی هەر دوو هەنگاوەكەی ڤاكسینی دروست و پاراستنی دووریی فیزیكی بكەن، تا گەیشتن بە دابینكردنی بەرگریی دروست لە زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوواندا Herd immunity، ئەو شارانەی كە دانیشتووانیان كەمە ئەوا بەرنامەیەكی دروستی كوتانی كۆڤید بەسە، بێ ئەوەی تەنانەت پێویست بە پابەندبوون بە دووریی كۆمەڵایەتی بكات، لە هەموو شارەكاندا بە پەیڕەوكردنی ئەم دوو هەنگاوە بە شێوەیەكی دروست، چیتر پێویست بە مانەوە لەماڵ و داخستنی بازاڕ و قەدەغەی هاتووچۆ ناكات.