پاش تووشبوون و چاكبوونەوە لە كۆڤید 19، دژەتەنەكانی Antibodies ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی 5 مانگ لە لەشدا دەمێننەوە، واتە ئەو كەسە بۆ ماوەی 5 مانگ تا رادەیەكی باش پارێزراو دەبێت لە تووشبوون بە كۆڤید19، لەو ماوەیەدا هەتا ئەگەر تووش بێت ئەوا بە سووكی دەیگرێت و زوو چاكدەبێتەوە. ئەم مەسەلەیە بایەخێكی زۆری هەیە بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا. لە لێكۆڵینەوەیەكی كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی ئەریزۆنا لە شاری توكسانی ئیتالیادا هاتووە كە دژەتەنەكان پاش چاكبوونەوە لە حاڵەتە سووك و مامناوەندییەكانی كۆڤید19 دا بۆ ماوەی زیاتر لە 5 مانگ لە لەشدا دەمێننەوە بەتایبەتی ئەگەر هەنگاوەكانی هێشتنەوە و بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش پەیڕەو بكرێن بۆنموونە، پابەندبوون بە بەكارهێنانی ماسك و دووریی كۆمەڵایەتی و زوو شووشتنی دەستەكان، هاوسەنگركردنی خۆراك كە ترشە چەوریی ئۆمیگا3 و ڤیتامینەكانی A، C، D، E بە بڕی تەواو لەخۆبگرێت، رۆژانە نووستن بۆ ماوەی 7-8 كاتژمێر كە هاندەرە بۆ دروستبوونی پرۆتینە سایتۆكینەكان Cytokines بە هۆی سستمی بەرگریی لەش، خواردنەوەی 8-10 پەرداخ ئاو رۆژانە، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، هەروەها دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و ئەلكهول.