لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی ماریلاندی ئەمریكیدا هاتووە كە بەكارهێنانی رۆژانەی دەنكێكی ئەسپرین لە كەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنادا، ئەگەری مردن تا رێژەی 47% كەم دەكاتەوە، ئەویش بە هۆی رێگرتن لە روودانی ئاڵۆزی لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا، هەروەها ئەوەش روون كراوەتەوە كە بەكارهێنانی ئەسپرین لە تووشبووان بە حاڵەتەكانی سەختی كۆڤید19 دا، ئەگەری پێویستی بە ئامێری هەناسەی دەستكرد تا رێژەی 44% و خەواندن لە یەكەی چاودێریی چڕ تا رێژەی 43% كەم دەكاتەوە. پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە ئەگەر ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوەیە بە تەواوی بسەلمێندرێت و لە نێوەندە پزیشكییە پەیوەندیدارەكانەوە بچەسپێت، ئەوا بەكارهێنانی رۆژانەی دەنكی ئەسپرینی 81 ملگم دەبێتە هەنگاوێكی هەرزان و كاریگەر لە چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا، بەكارهێنانی رۆژانەی دەنكی 81 ملگم ئەسپرین بەگشتی هیچ زیانێكی لابەلای نییە و گونجاوە بۆ تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دڵ، كەمكردنەوەی ئەگەری روودانی نۆری دڵ، پاش حاڵەتەكانی نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك Stroke.