گەلێک لە نەخۆشییە میکرۆبییە گوازراوەکان Infectious diseases لەگەڵ وەرزەکاندا گۆڕانیان بەسەردادێت. ئەگەرچی ڤایرۆسی کۆڤید19 لەگەڵ کەش و دەوروبەردا تا رادەیەک گۆڕانی بەسەردا دێت، بەڵام هێشتا بەڵگەی زانستیی سەلمێنراو لەبەردەستدا نییە کە لە کەشی گەرمدا گایرۆسەکە لەناوبچێت، بۆنموونە لە وڵاتانی ئێران و ئوسترالیادا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی بڵاوبۆتەوە هەرچەندە کەشەکە تا رادەیەک گەرم و شێدارە. هەندێک سەرچاوەی پزیشکی ئاماژەیان بەمە کردووە کە لەوانەیە ئاستی چاڵاکیی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگەکانی هاویندا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بێتەوە.پەتای هەر ڤایرۆسێک لە پەتای ڤایرۆسێکی تر بە پێی دەوروبەر یان جوگرافیا و کەش جیاوازی هەیە. بەهەرحاڵ، پسپۆران رێنمایی دەکەن کە هەنگاوەکانی خۆپارستن لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا فەرامۆش نەکرێن.