بۆچی سەرئێشە نیشانەیەکی باوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە؟

بۆچی سەرئێشە نیشانەیەکی باوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە؟
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی جیاواز دوچاری خەڵکی جیاواز دەبێت، بەڵام نیشانە باوەکان لە زۆربەی تووشبوواندا بریتین لە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، هەستکردن بە ماندووبوون و هیلاکیی جەستەیی، لەگەڵ کۆکەی وشک. هەندێک لە تووشبووان دوچاری نیشانەی تر دەبنەوە وەکو: ئازاری ماسوڵکە، گیرانی لووت، زیادبوونی دەردراوی لووت، هەناسەتەنگی، نەمانی هەستی بۆن و چێژکردن، کڕانەوەی قوڕگ، هەروەها سکچوون. سەرئێشە لە لیستی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا نییە، واتە سەرئێشە نیشانەیەکی باوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە لەوکاتەی کە تەنیا 14%ی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوچاری سەرئێشە دەبنەوە بە گوێرەی راپۆرتی دەستەی هاوبەشی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە چین. ئاماژە بەمەش کراوە کە لە هەندێک حاڵەتدا سەرئێشەکە یەکجار سەخت دەبێت. ئەمەش روونکراوەتەوە کە سەرئێشە زیاتر لەو حاڵەتانەی تووشبوون یە ڤایرۆسی کۆرۆنادا روودەدات کە زیاتر دوچاری کۆکەی بەردەوام و گیرانی لووت دەبن. بەگشتی 5-6 رۆژ پاش تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئینجا نیشانەکان دەردەکەون، هەندیک جاریش پاش 14 رۆژ لە تووشبوون.
Top