سەنتەری کۆنترۆلکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان CDC رۆژی چوارشەممە 28ی نیسانی 2020 لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستتدا بڵاویکردەوە کە جگە لە نیشانە زانراوەکان 6 نیشانەی تری نوێ لە تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدی دەکرێن کە بریتین لە: هەستکردن بە سەرما و گەرما یان لەرزوتا Chills، لەرزینی لەش لەکاتی هەستکردن بە سەرما و گەرما، ئازاری ماسوڵکە، سەرئێشە، کڕانەوەی قوڕگ، لەگەڵ ونکردنی یان نەمانی هەستی چێژ و بۆنکردن. رۆژ بە رۆژ توێژەران و پسپۆرانی تەندروستی زانیاری زیاتری تایبەت بە ڤارۆسی کۆرۆنا بەدەست دێنن. ئەم نیشانانە وەکو نیشانە زانراوەکانی تر پاش تووشبوون بە 2-14 رۆژ ئینجا سەرهەڵدەدەن. گەلێک لە تووشبووانیش هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و بێ نیشانەن، ئەمەش بۆتە مەترسییەکی گەروەی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە.