بوونی تەنیا یەك گورچیلە وا دەكات كە قەبارەكەی گەورەتر بێت، چونكە ئاستی كاركردنی تا 40% زیاد دەبێت، بۆیە پاراستنی كارێكی زۆر گرنگە. ئەگەرچی مرۆڤ دەتوانێت ژیان بە یەك گورچیلە بە شێوەیەكی ئاسایی بەسەر بەرێت، بەڵام بۆ پاراستنی تەندروستیی گورچیلە پێویستە كە پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بكرێت: رێكخستنی خۆراك، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، پارێزگاریكردن لە كێشی دروستی لەش، زیاد خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی، بەسەركردنەوەی تەندروستیی گورچیلە بە شێوەیەكی دەوری. بەگشتی، لە كەسانی خاوەن یەك گورچیلەدا ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هەیە، بۆیە پێوانەكردنی بە شێوەیەكی دەوری پێویستە، هەروەها بەسەركردنەوەی توانای یەكەكانی فلتەركردن لە گورچیلەكاندا GFR بە رێگای پشكنینی ئاستی كریاتینین Creatinine لە خوێندا، ئینجا پشكنینی میز بۆ پرۆتین، چونكە بوونی پرۆتین لەمیزدا پێویستی بە بەدواداچوون و رێكخستنی پرۆتین لە خۆراك دەبێت، بە رێنمایی دكتۆر، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی ئەویش بە رێنمایی دكتۆر بۆ دیاركردنی جۆر و ماوەی مەشقی وەرزشی، ئاشنابوون بە نیشانەكانی پەككەوتنی گورچیلە كە بریتین لە: ئاوسانی دەموچاو و گۆزرینگەكان، گۆڕان لە رەنگی میزا، هێڵنج، یان رشانەوە، گۆڕان لە چێژكردنی خۆراك، هەستكردن بە سڕبوون، یان تەزین لە پەنجەكانی دەست و پێدا، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی.