هۆكارە هاندەرەكانی گرێی مێشك
• بوونی مێژووی خێزانی بۆ تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی مێشك رۆڵی بۆ تووشبوونی ئەندامانی دیكەی هەیە.
• قەڵەوی كە هۆكارە بۆ گەلێك ئاڵۆزیی تەندروستی، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشك زیاد دەكات.
• لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش كە ئەگەری شێرپەنجەی خانە لیمفۆسایتەكان، یان لیمفۆما Lymphoma لەناو مێشكدا زیاد دەكات.
• زۆر بەركەوتنی تیشك، یان چارەسەركردن بە تیشكی دەستكرد Radiotherapy كە بۆ چارەسەركردنی هەندێك جۆری شێرپەنجە، وەك: شێرپەنجەی خوێن بەكاردێت، لەوانەیە كە پاش چەند ساڵێك ببێتە ئەگەری پەیدابوونی گرێی شێرپەنجەیی لە مێشكدا. ئەمەش روونكراوەتەوە كە زیاد بەكارهێنانی مۆبایل نابێتە ئەگەری گرێی شێرپەنجەیی مێشك، چونكە وزەیەكی نزمی شەپۆڵە كارۆموگناتیسییەكان پەیدا دەكات.
